Women Voice's First

کارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش چییە؟

کارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش چییە؟

لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٠ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری پێشکەوتووی ١٣٢٥ (UNSCR ١٣٢٥)ی سەبارەت بە ژنان و ئاشتی و ئاسایش (WPS)ی پشتڕاست کردەوە. UNSCR 1325 وەڵامی کۆمەڵێک وانەی دایەوە کە لە دەیەی پێشوودا یان زیاتردا فێری بووبوون سەبارەت بە ئاشتیپارێزی و بنیاتنانی ئاشتی.

سروشتی شەڕ لە گۆڕاندا بوو، خەڵکی مەدەنی زیاتر دەکرانە ئامانج و بە تایبەتی ژنان زۆرجار قورسایی ململانێکانیان لە ئەستۆ دەگرت. ژنان تووشی کۆمەڵێک زیان بوون، لە توندوتیژی سێکسی و ڕەگەزی کە لەلایەن شەڕکەرانەوە تووشی دەبوون، تا لەدەستدانی هاوسەر و خێزانەکانیان، یان  لەدەستدانی بژێوی ژیان و سەربەخۆیی کەسییان. جگە لەوەش، تەنانەت لە قۆناغەکانی ئینتقالی و بنیاتنانی ئاشتیشدا، ئەوە ڕوون بووەوە کە ژنان بەردەوام پەراوێزخراون، لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان چاوپۆشیان لە بەشدارییەکانیان دەکرد و لە پرۆسەکانی ئاشتی دووریان دەخستەنەوە. ئێستا تێگەیشتنێکی گەشەسەندوو هەیە دەربارەی کەمینە سێکسییەکان و ناسنامە ڕەگەزییە نادووانەیەکان بەڵام لە کاتی ململانێدا ڕووبەڕووی ئالانگاری جیاواز دەبنەوە، کە پێویستە لە چوارچێوەیەکی فراوانتری کارنامەی WPSدا ڕەنگ بداتەوە.

UNSCR 1325 داوای لە وڵاتان کرد کە چارەسەری ئەو کاریگەرییانە بکەن کە ململانێ لەسەر ژنان و کچان لە سەرانسەری جیهان هەیبووە و بە شێوەیەکی سیستماتیکی ژنان لە هەوڵەکانی بنیاتنانی ئاشتیدا بەشداری پێ بکەن، لەوانەش دانوستانەکانی ئاشتی، ئاشتیپارێزی، و هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی دوای شەڕ. لە دوو دەیەی ڕابردوودا، UNSCR 1325 بە نۆ بڕیارنامەی دیکە سەبارەت بە ژنان، ئاشتی و ئاسایش تەواو کراوە (بۆ وردەکاری زیاتر سەیری وێنەی 2 بکە). ئەم بڕیارانە پێکەوە ڕێنمایی دەدەن بە ئەکتەرە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ڕۆڵەکانیان لە پەیوەندی لەگەڵ WPS.

بەرنامەی کاری ئاشتی و ئاسایشی ژنان بە گرنگییەوە دەمێنێتەوە لە جیهانێک کە لەگەڵ ململانێیەکی ئاڵۆزدا گرەو دەکات، جا شەڕو توندوتیژ بێت لەسەر ئاستی دەوڵەت یان شەڕی ناوخۆیی هەروەها ناکۆکی و ململانێی ناوخۆیی یان توندڕەویی توندوتیژ بێت. لە نزیکەی ٨٠ وڵاتدا، پلانی کارکردنی نیشتمانی (NAP) سەبارەت بە ژنان، ئاشتی و ئاسایش پەرەی پێدراوە بۆ دانانی پێشەنگییەکان بۆ کارکردن لەلایەن ئۆرگانەکانی حکومەت و دەزگاکانی دیکەوە. لە وڵاتانی دیکەدا پێشەنگییەکان بۆ ئاشتی و ئاسایشی تابەت بە ڕەگەز لە ستراتیژییە تایبەتیەکاندا سەبارەت بە دادپەروەری جێندەری یان ئاسایشی نیشتمانیدا رەچاو کراون. بەشداری پەرلەمانەکان لە هەوڵەکان بۆ پشتیوانیکردن لە کارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش گۆڕاو بووە، زۆرێک لە پەرلەمانەکان یان بێ ئاگان یان بەشدارییان لە هەوڵەکانی جێبەجێکردنی نیشتمانیدا نەبووە.

بۆ سەرنجدانێکی قوڵتر لە بەرنامەی WPS ، لێرە کرتە بکە بۆ پێداچوونەوەی کتێبی جیهانی WPS کە لەلایەن UNDP ئامادە کراوە.