Women Voice's First

ژنان پێشەنگایەتی رێگای ئاشتی گشتگیر لە عێراق

دەربارەی پرۆژە

زانیاری دەربارەی  ئەو پڕۆژە هاوبەشیانەی لە ئێستادا بەردەوامن

لە یەکەم ساڵی دارایی ئەم بەرنامەیە کۆرداید بانگەوازێکی بۆ داواکاری پێسکەش کردن لە سەرانسەری عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانی عێراق بڵاوکردەوە لەسەر پلاتفۆرمی ڕێکخراوە جیاوازەکان. لەبەرئەوەی چەندین داواکاری نایاب پێشکەشکرابوون پرۆسەی هەڵبژاردنەکە قورس بوو، کۆرداید هەڵسا بە کورتکردنەوەیان بۆ 13 بنچینەی سەرەکی، بە پێشەنگ بوونی ژنان، یەکسانی نێوان ژن و پیاو بێت لە مافدا، وە ڕێکخراوەکانی مافی ژنان کە لە خولی یەکەمی دابینکردنی بودجەدا هاوبەشییان لەگەڵ دەکەین. ئەم ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییانە نوێنەرایەتی جۆراوجۆری نەتەوەیی و ئایینی چەندین کۆمەڵگە دەکەن لە سەرئاستی چەندین پارێزگا لە سەرانسەری وڵاتدا بۆیە ئێمە لە کۆرداید زۆر خۆشحاڵین کە شانبەشانی هاوبەشە نوێیەکانمان کاردەکەین بۆ پێشخستنی کارنامەی WPS.

پێناسی پڕۆژە

پڕۆژەی “Women’s Voices First”  لەلایەن کۆردایدەوە بە هاوکاری بەخشەرەکەمان ئەنجام دەدرێت، فەرمانگەی دەرەوە، کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدان (FCDO) لە شانشینی یەکگرتوو. پڕۆژەکەمان لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە (UNSCR 1325)، لە ساڵی ٢٠٠٠ دەرچووە، کە خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگ بووە لە هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان لە کاتی شەڕی چەکداریدا  بە نوێنەرایەتی سەرەتای کارنامەی ئاشتی و ئاسایشی ژنان (WPS) لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ململانێ لە سەرانسەری جیهاندا. عێراق یەکەم وڵات بوو لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە یاسای UNSCR 1325 و کارنامەی WPSی پەسەند کرد. لە نیسانی ٢٠١٤ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پلانی کاری نیشتمانی (NAP)ی پەسەند کرد بۆ ئەوەی ببێتە بەشێکی جێگیر لە ستراتیژی سەرتاسەری خۆی بۆ پێشخستنی پێگەی ژنان.

وەک بەشێک لە یاسای UNSCR 1325 و پلانی کاری نیشتمانی (NAP)ی بەریتانی، ئەم بەرنامە 2.5 ساڵە هاوبەشییەکی کاریگەر لەنێوان نزیکەی 36 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی (CSOs) و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان (WROS) دروست دەکات بۆ پێشخستنی کارنامەی WPS. لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا ئامانجی هاوبەشەکان ئەوەیە پشتگیری لە ژنان و پیاوانی بەهێز و خاوەن توانا بکەن لە عێراق دا بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگە، ئامانجی گشتی ئەم پرۆگرامە وا داڕێژراوە کاربکات بۆ ئاشنا کردنی ژنانی عێراق بە گشتی دەربارەی سەرکردایەتی ژنان ، و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان بۆ ئەوەی پشت بە خۆیان ببەستن و بەیەکەوە هاوکاربن لەپێناوی بەرەوپێشبردنی کارنامەی WPSی ناوخۆیی، بەشداری کردن لە ئاشتی و ئاسایشێکی گشتگیر لە کۆمەڵگاکان لە سەرانسەری عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئامانجێکی تری ئەم بەرنامەیە قووڵکردنەوەی هاوبەشییە ناوخۆییەکانە لە ڕێگەی بنیاتنانی تواناکانەو و لۆبیکردن، و داکۆکیکردن، وەروەها هاوبەشی پێکردنی زانیاری، فێربوون و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە ڕێگەی وۆرک شۆپی پلینۆمەوە. لە درێژەی پڕۆژەکەدا هەوڵ و کۆششە بەکۆمەڵەکان بەهێز دەکات بۆ ئەوەی ژنان و پیاوان بتوانن ڕۆڵێکی گرنگ ببینن وەک دروستکەرانی پرد و بریکارەکان لە ئاستی جیاجیادا لە کۆمەڵگای عێراقدا.

ئامارەکان

  • ١٣

    ژمارەی هاوبەشە ناوخۆییەکان لە ساڵی یەکەم/خولی پارەدان

  • ١٥٠٠+

    ژمارەی بەئامانج کراو بۆ سودمەندانی ڕاستەوخۆ لە ساڵی یەکەم/خولی پارەدان

  • ٣٦

    ژمارەی بەئامانج کراو بۆ هاوبەشە ناوخۆییەکان تاکو کۆتایی پڕۆژەکە (٢٠٢٤)

  • ١٩

    ژمارەی پارێزگاکانی عێراق کە سوودمەندن لە ساڵی یەکەم/خولی پارەدان

    لەسەر ئاستی نیشتمانی – هەر ١٩ پارێزگاکە.
  • ١٤

    ژمارەی ئەو شارانەی عێراق کە ڕاستەوخۆ سوودمەندن لە ساڵی یەکەم/خولی پارەدان:

    شاری گەورە لە سەرانسەری عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانی عێراق راستەوخۆ سوودمەندن لە پرۆژە تایبەتمەندەکان، لەگەڵ ئەوەشدا لە ١٣ هاوبەشمان دووان لەسەر ئاستی نیشتمانی کار دەکەن بۆ ئەوەی سەرجەمی شارەکانی عێراق/ پارێزگاکانی عێراق بکەنە ئامانج